له دوای خنکانی هه ڵه بجه سکاڵایێکی درێژم نووسی بۆ خوا

به رله خه ڵکی بۆ دره ختێکم خوێنمه وه

دره خت گریا

له په ناوه  باڵه نده یێکی پۆسته چی

وتی:باشه کێ  بۆت ده با؟

گه ر به ته مای منی بیبه م، من ناگه مه عه رشی خودا

بۆ شه و دره نگ

فریشته ی ره شپوشی شێعرم وتی: تۆ هیچ خه مت نه بێ

من بۆت ئه به م هه تا سه رێ تا که شکه ڵان

به ڵام  به ڵێنێ نایه مێ خوی نامه که م لێ وه رگرێ

خۆ ده یزانی خودای گه وره کێ  ئه یبینێ؟

وتم: سپاس تۆ هه ڵفڕ ه

فریشته ی ئیلهام هه ڵفڕی و له گه ڵ خۆییا سکاڵای برد

رۆژی دوایی که هاته وه

سکرتێری پله چواری نووسینگه ی خوا

عوبێد ناوێ

هه ر له سه ر هه مان سکاڵا و له دامێنا به عه ره بی بۆی نووسیبووم:

گه وجه ! بیکه به عه ره بی

که س لێره کوردی نازانێ و نایبه ین بۆخوا ....

 

" شێرکۆ بێکه س"